حوكمهكانی بانگ و قامهت
بانگ لەزمانەوانیدا: بەواتای زانین و ئاشكراكردن دێت، سەرچاوەكەشی بەم شێوەیە وەرگیراوە (التأذين مصدر أذن- يؤذن- أذانا، ومؤذا)، وە دەوترێت (أذنت بهذا الأمر)، ڕێگەم بەم كارە دا، واتە: زانیم، یان دەوترێت آذنني فلان، فڵان كەس پێی وتم ، واتە: ئاگاداری کردمەوە (1).
هەر وەكو خوای گەورە فەرموویەتی: [وَأَذِّنْ فِي النَّاسِ بِالْحَجِّ] ، [الحج: ٢٧] ، و واتە: [جاڕ بدە بە ناو خوكیدا كاتێك دێنە لات بۆ حەج] .ات
هەروەها الأَذَانُ ، وَالْأَذِيْنُ وَالتَأْذِيْنُ ، هەموویان بە واتای بانگكردنە بۆ نوێژ (2).
بانگ لە ڕوانگەی شەرعەوە: زیكرێكی تایبەتە كه ئایینی ئیسلام دایناوە بۆ ئاگاداركردنەوە بۆ كاتی نوێژە فەرزەكان و ، بانگكردنی موسڵمانانە بۆ بەجێگاندیینیەەە))))))))
• بریتیيە لە بانگەوازكردن بۆ نوێژ بە چەند وتەیەكی تایبەت (4).
• عیبادەتێكی خواییە بە بانگەوازكردن بۆ كاتی نوێژە فەرزەكان بە چەند وتەیەكی دیاریكراو (5).
كەواتە بانگدان عیبادەتە وەكو چۆن بەجێگەیاندنی نوێژ و زەكات و حەج و ڕۆژوو عیبادەتن.